ره‌جه‌ب كاكه‌یی: پێكهاته‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌هۆی بوونی پاشماوه‌كانی داعش رووبه‌ڕووی ترس بوونه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
چالاكوانێكی كاكه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سنووره‌كانی مووسڵ تا ده‌گاته خانه‌قین، چه‌كداران و پاشماوه‌كانی داعش به‌هۆی بۆشایی ئه‌منییه‌وه خۆیان حه‌شارداوه. ده‌شڵێت، پێكهاته‌كان له‌و سنوورانه رووبه‌ڕووی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئاداری 2024) ره‌جه‌ب كاكه‌یی، چالاكوانی كاكه‌یی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ناوچه جێناكۆكه‌كان بووه‌ته شوینێك بۆ حه‌وانه‌وه و داڵده‌دانی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش.
ره‌جه‌ب كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له سنووره‌كانی مووسڵ تا ده‌گاته خانه‌قین، چه‌كداران و پاشماوه‌كانی داعش به‌هۆی بۆشایی ئه‌منییه‌وه خۆیان حه‌شارداوه.
ناوبراو گوتیشی، بوونی پاشماوه‌كانی داعش له‌و سنوورانه بووه‌ته هۆی دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێی پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تی كاكه‌ییه‌كان و ترسیان بۆ دروست بووه.
ئه‌و چالاكوانه باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق چه‌ندین به‌ڵێنیان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ده‌بوو كێشه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچانه لانیكه‌م له ساڵی 2018 به‌دواوه چاره‌سه‌ر بكرایه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.