فرۆشتنی شیری گوێدرێژ لە عێراق مشتومڕ دروست دەکات و دەسەڵاتداران رێکار لەدژی دەگرنەبەر

K24 – هەولێر:
بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی گوێدرێژ لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای بەسڕە لە باشووری عێراق هەرای ناوەتەوە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا کەسێک لە نزیک کۆمەڵێک گوێدرێژدا دەردەکەوێت کە خۆی بەخاوەنیان دەزانێت و باس لە فرۆشتنی شیری گوێدرێژەکان دەکات وەکو چارەسەرکرنی چەند نەخۆشییەک.
لەسەر ئەو پرسە سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی بەسرە رایگەیاندووە، ئەو کێڵگەیە داخراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
شیری گوێدرێژ لە هەندێک ناوچە وەک دەرمان بەکاردەهێندرێت و لە چەند ناوچەیەکیش پەنیری گرانبەهای لێ دروست دەکرێت.