کەشناسی: سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە
K24 – هەولێر:
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت و بە گشتی ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (7ـی ئاداری 2024) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو.
بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ تاوە باران لەسەر هەندێ ناوچەی جیاجیا، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنوورەکان، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە زۆربەی کاتەکان.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، سبەی هەینی ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى ئەگەرى بارینی نمە بارانى کەم لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتى جیاجیا هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21
سلێمانی: 18
دهۆک: 19
زاخۆ : 19
هەڵەبجە: 19
کەرکوک: 21
سۆران: 17
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 23