سۆمۆ: ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر له ئارادایه
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای نیشتمانی عێراق بۆ بازاڕخستنی نه‌وت، ناسراو به سۆمۆ رایگه‌یاند، هه‌وڵ له ئارادان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نیشتمانی بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق، سۆمۆ، فه‌لاح عامر، رایگه‌یاند، هه‌وڵ له ئارادان تاوه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بگه‌نه رێككه‌وتن له‌بارەی ئەو كێشانه‌ی تایبه‌تن به نه‌وت و گاز.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هه‌ر لێكگه‌یشتن و رێكکه‌وتنێك سوودی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ردوولا و گه‌لی عێراق ده‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ گفتوگۆ و رێككه‌وتن لەبارەی دۆسێی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا.