دیبه‌یتی كوردستان24، به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ 7ـی ئادار، 33 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی دژی داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عسدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه بووه هۆی ئازادكردنی شاره‌كه و كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه له‌و شاره. كوردستان24 به‌م بۆنه‌یه‌وه دیبه‌یتێكی تایبه‌تی له سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سالار عه‌زیز، سیاسه‌تمه‌دار و ئازاد تۆفیق، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی ئه‌نجام داوه و هه‌ر یه‌كێكیان دیدگای خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و رۆژه و لێكه‌وته و ئه‌نجامه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو. تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، عێراقی ئێستا درێژكراوی عێراقی سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌تی، كه عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
هاوكات به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی راپه‌ڕین و كه‌تواری ئێستا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا به گرنگ ناو ده‌به‌ن و پێیان وایه، له‌گه‌ڵ خۆیدا لۆبییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان دروست كرد.
له سه‌ره‌تادا سالار عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به درێژایی مێژوو سه‌لماندوویه‌تی چۆك به‌رامبه‌ر به دوژمن و نه‌یاره‌كانی دانادات، به‌ڵكو گیانی به‌رخۆدان و به‌رگری زۆر به‌رزتره.
سالار عه‌زیز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئێستا ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێك له عێراق دروست بووه، كه پێشبینیكراو بوو به‌و ئاسته بگات و نه‌یاره‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، به شێوه‌یه‌ك رژێمی به‌عس به بۆمب و فڕۆكه په‌لاماری كوردستانی ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا به (الله أكبر) هێرش ده‌كه‌ن!
هاوكات ئازاد تۆفیق پێی وابوو، عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌بی كه عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنییه و له ساڵی 1920ـوه دروست بووه، له‌گه‌ڵ كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق نه‌گونجاو و ناسازه، به‌شێوه‌یه‌ك دروستبوونی عێراق بنه‌ما و ناونانێكی جوگرافی نییه، به‌ڵكوو بنه‌ما و ناونانێكی سیاسییه، به‌و مانایه‌ی عێراق به‌ر له 1920 بوونێكی سیاسی نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌م ساڵه ده‌بێته خاوه‌ن بوونێكی سیاسی.
ئازاد تۆفیق تێبینی ئه‌وه‌ی كرد، عێراق له ساڵی 1920 له‌سه‌ر دابه‌شكاری سوننه، شیعه و كورد دروست بووه، بۆیه ئه‌م نه‌گونجاو و ناسازییه تاوه‌كو 9ـی نیسانی 2003 درێژه‌ی كێشا، دوای ئه‌و ساڵه‌ش هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی، به‌ڵام به كێشه و فۆڕمێكی دیكه كه فۆڕمێكی مه‌زهه‌بی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه ده‌ست.
ئازاد تۆفیق تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای عێراق كه به‌ره‌و فاشیزمی مه‌زهه‌بی هه‌نگاو ده‌نێت، درێژكراوه‌ی هه‌مان عه‌قڵیه‌ته كه له ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو چه‌كه‌ره‌ی كرد و په‌ره‌ی سه‌ند، بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌رگیز ئاماده نه‌بووه ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی رژێمه‌كانی پێش خۆی بكات و قه‌ره‌بووی قوربانی و زیانبه‌ركه‌وتووانی بكاته‌وه.
له دیدگه‌ی سالار عه‌زیزدا، ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له عێراقی نوێیدا، خێر و پاداشتی شیعه و سوننه نییه، به‌ڵكو له ده‌رئه‌نجامی هاوسه‌نگی هێز و به‌هێزی كورد بووه له‌و قۆناغه نوێیه‌دا كه عێراقی دوای 2003ـی له‌سه‌ر بونیات نرا و ئه‌وان نه‌یانتوانی هه‌ژموون و كاریگه‌ری خۆیان وه‌ك جاران به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ته‌نانه‌ت بۆیان چووبایه سه‌ر، له ده‌ستووریشدا دانیان به مافه‌كانی كورددا نه‌ده‌نا.
ئازاد تۆفیق سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا پێی وابوو ره‌هه‌ندێكی گه‌وره و گرنگی هه‌بوو، به‌و مانایه‌ی لۆبییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كراوه، به جۆرێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان له یه‌ك كاتدا پشتیوانی له عێراق و كوردستانێكی به‌هێز ده‌كه‌نه‌وه. عێراقی به‌هێز یانی عێراقێكی دیموكراسی كه مافه‌كان تێیدا پارێزراو بن، هاوكات هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێز له روو و بواره جیاوازه‌كاندا.
هه‌ر یه‌ك له سالار عه‌زیز و ئازاد تۆفیق وه‌ك دوو كه‌سی به ئه‌زموون پێشبینیان بۆ ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه تا راده‌یه‌كی باش ئه‌رێنی بوو، به‌و پێیه‌ی ناوچه‌كه له كۆمه‌ڵێك گۆڕاندایه و پێشهاتی جۆراوجۆر دروست ده‌بن، كه به‌رچاوڕوونی زیاتر به ئایینده‌یه‌كی ئه‌رێنیتر ده‌ده‌ن و ئاماژه‌كان لێڵ نابن.