گه‌لاوێژ شه‌ریف: ئافره‌تی كورد توانای زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاراكته‌ر له بواره جۆراوجۆره‌كاندا

K24 - هەولێر:
ئافره‌تێكی كورد له نیویۆڕك ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرنگه ئافره‌تی كورد له هه‌ر شوێنێكدا بێت رۆڵی خۆی به باشی نیشانی كۆمه‌ڵگه بدات. ده‌شلێت، ئافره‌تی كورد توانای زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاراكته‌ر له بواره جۆراوجۆره‌كاندا.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئاداری 2024) گه‌لاوێژ شه‌ریف، خاوه‌نی بڕاندی گه‌لاوێژ له له‌نده‌ن تایبه‌ت به رۆژی جیهانیی ئافره‌تان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وه‌ك ئافره‌تێكی كورد له شاری نیویۆرك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2013ـدا ده‌ستی به كاری دیزانی جلوبه‌رگی جۆراوجۆر كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرنگه ئافره‌تی كورد له هه‌ر شوێنێكدا بێت رۆڵی خۆی به باشی نیشانی كۆمه‌ڵگه بدات و خۆی له ژینگه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری دانه‌بڕێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئافره‌تی كورد توانای زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاراكته‌ر و له بواره جۆراوجۆره‌كاندا كار بكات و تێكه‌ڵ به هونه‌ر و پیشه‌سازییه فراوانه‌كان بێت.
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.