زیا پەتڕۆس: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵ کاریگەری لەسەر پێکەوە ژیانی کوردستان نییە

زیا پەتڕۆس، کەسایەتی سەربەخۆی کلدانی
زیا پەتڕۆس، کەسایەتی سەربەخۆی کلدانی

K24 - هەولێر

کەسایەتییەکی سەربەخۆی کلدان رایگەیاند، ئەو پێکەوە ژیانەی هەرێمی کوردستان، نموونەیە لە هەموو عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2024، زیا پەتڕۆس، کەسایەتی سەربەخۆی کلدانی لەمیانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، لابردنی کۆتا نەهێشتنی کۆتا مافمان زەوت بکرێت یاخود هەرچی بکرێت بەرامبەرمان، هیچ کاریگەری نییە لەسەر ئەو پێکەوە ژیانەی هەرێمی کوردستان، کە نموونەیەکە لە هەموو عێراق.

بەگوتەی ئەو: "ئەگەر پێکەوە ژیانی زیاتر هەبووایە دەمان توانی داکۆکی لەسەر مافەکانی خۆمان بکەین. بە تایبەت لە پەرلەمان، یاسادانان و بەدواداچوون، بەڵام ئەوە کاریگەری نابێت، بەپێی ئەو پەیوەندییەی کە لەگەڵ حزبە سیاسییەکان هەمانە زۆربەیان نیگەرانن، چونکە ئەوەی دژ بە پێکهاتەکان کرا بە ئاشکرا زوڵمێکی گەورە بوو.

زیا پەتڕۆس گوتیشی: ئێمە "30 ساڵە پێنج خولی پەرلەمان بەم شێوە بەردەوامین لە کوردستان، ئەمڕۆ بە بڕیارێک ئەو کۆتایەیان لابرد، بەڵام کۆتای بەغدا و کۆتای ئەنجومەنی ارێزگاکانی عێراق وەکو خۆی ماوە، لێرە پرسیارێک دروست بووە، ئایا مانای هەیە کۆتای ئێرە نا دەستووری بێت و کۆتای بەغدا دەستووری بێت؟ مانای وایە لە داهاتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هەمان بڕیار دەردەکەن".

زیا پەتڕۆس دەشڵێت: "ئێمە پێشووتریش کۆتامان هەبووە، دادگای فیدڕاڵی خراپترین بژاردەی هەڵبژارد، هەر بۆیە بە بڕوای من کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم بابەتی بە هەند وەرگرتووە، دوێنێ لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بڕیاری سزادانی عێراق درا لەسەر ئەم بڕیارە، چونکە ئەم بڕیارە کپکردنی رای گشتییە و بەشداربوونی کۆی گشتی پێکهاتەکانە و بابەتی جیاکاریشە".

راشیگەیاند، دوێنی پەرلەمانی ئەوروپا لە بڕۆکسل بەهەمان شێوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، تایبەت لەسەر ئەم بابەتە، وڵاتانی نێودەوڵەتی دەستوەردان لە دەسەڵاتی تەشریعی و یاسادانان لە ناو وڵاتێکدا ناکەن. بەڵام دەتوانن وەک فشارێک گوشارییان لەسەر بکەن.

Fly Erbil Advertisment