سعوودییە.. لەو شوێنانەی کە چاودێری بینینی مانگ دەکرا رەشەبایەکی بەهێز هەڵیکرد

چاودێریکردنی مانگ لە سعوودییە
چاودێریکردنی مانگ لە سعوودییە

K24 – هەولێر:

روانگەی تەمیر لە شانشینی سعوودییە بەر رەشەبەیاکی تۆزاوی کەوت، کە ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی نەتوانن چاودێری مانگ بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10ـی ئاداری 2024) روانگەی تەمیر لە شانشینی سعوودییە، لەکاتی چاودێریکردنی مانگ بۆ مەبەستی زانینی یەکەم رۆژی رەمەزان، رەشەبایەکی بەهێز لە ناوچەکەدا هەڵیکرد و نەیانتوانی لە چاودێریکردنی مانگەکە بەردەوام بن.

دادگای باڵای سعوودییە داوای لە هەموو موسڵمانانی سەرتاسەری شانشینی سعوودییە کرد، ئێوارەی یەکشەممە چاودێری بینینی مانگ بکەن بۆ مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان.