"سەیرترین دەستلەكاركێشانەوەی راهێنەر لە خولی ئیتاڵیا"

یاریزانێكی یانەی هێلاس ڤیرۆنا ئامۆژگاری راهێنەری یانەی لیچی ئیتاڵیا دەكات. 10 ئاداری 2024
یاریزانێكی یانەی هێلاس ڤیرۆنا ئامۆژگاری راهێنەری یانەی لیچی ئیتاڵیا دەكات. 10 ئاداری 2024

رۆبێرتۆ دی ئاڤێرسا راهێنەی یانەی لیچی ئیتاڵیا دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند، دوای ئەوەی لە دوایین یاری تووشی بەریەككەوتن و هەڵچوونێكی زۆر بوو كە تێیدا یاریزانێكی تیپی بەرامبەر هەوڵی دا ئامۆژگاری بكات.
لە گەڕی 28ـەمی سێریا ئەی ئیتاڵیا، یانەی لیچی میوانداریی هێلاس ڤیرۆنای كرد، لە خولەكی 17ـی یارییەكە هێلاس ڤیرۆنا لە رێگەی مایكڵ گۆڵی پێشكەوتنی كرد، یارییەكەش بەم تاكە گۆڵە لە بەرژەوەندی تیپی میوان كۆتایی هات، بەڵام لە كۆتاییەكانی یارییەكە تۆماس هێنری هێرشبەری فەرەنسی یانەی هێلاس ڤیرۆنا كارتی سووری وەرگرت، پێش ئەوەی یاریگە جێبهێڵێت چەند رستەیەكی وەكو ئامۆژگاری بۆ رۆبێرتۆ دی ناڤێرسای راهێنەری لیچی بەكارهێنا، بەڵام ناڤێرسا چووە بەردەمی و لێدانێكی سەری لە نێوچاوانی یاریزانەكە دا و كارتی سووریشی وەرگرت، ئەمەش وایكرد ئەو راهێنەر لە دوای یارییەكە واز لە پۆستەكەی بهێنێت. 
دواتر یانەی لیچی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ئیدانەی ئەو رەفتارەی راهێنەرە تەمەن 48 ساڵەكەی كرد، ئەمەش لە كاتێكدا بوو، ئاڤێرسای راهێنەر رایگەیاند كە ئەو یاریزانە گاڵتەی پێكردووە بۆیە بەمشێوەیە بەرەنگاری بووەتەوە.
دی ئاڤێرسا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 ئەركی راهێنەرایەتی یانەی لیچی وەرگرت، ئێستاش یانەكە بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە خانەی پازدەیەمی ریزبەندی سێریا ئەی ئیتاڵیایە، لە كاتێكدا هێلاس ڤیرۆنا بە 26 خاڵ لە پلەی سێزدەیەمە.