نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە
K24 - هه‌ولێر:
له ئاڵوگۆری بازارەكانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری تۆماركرد و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرووی 48 دۆلار.
لەسەرەتای ھەفتەی رابردووەوە تا ئەمڕۆش نرخی نەوت روو لەبەرزوونەوە دەكات و ئەمەش لەماوەی 5 ھەفتەی رابردوو بەرزترین ئاستی تۆماركردوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 48 دۆلار‌و 10 سەنت ھەروەھا نەوتی تەكساسیش بە 45 دۆلار‌و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه ئاژانسی وەزەی نێودەوڵەتی و ھەروەھا وه‌زیرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێك رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له جه‌زائیر كۆده‌بنه‌وه به‌مبه‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی .