نوێنەری خاوەن زەوییەکانی گوندی ئەڵمانی: بە ئێمەیان گوت بۆتان نییە بچنە سەر زەوییەکانتان

K24- هەولێر
نوێنەری خاوەن زەوییەکانی نێو گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دەروازەی گوندی ئەڵمانی پێیان گوتین ئێوە بلۆککراون و بۆتان نییە بچنە سەر زەوییەکانتان.
ئاماژەی بەوەشکرد بەناچاری پەیوەندیم بە پۆلیسی زێدەڕۆیی کردووە ئەوان هاتوون ئەمنیان بردووەتە ژوورەوە، هەروەها ئەوەی ئۆتۆمبێلی پێبووە دوێنێ ناو بابەتەکە بووە بلۆککراوە.
گوتیشی: ئەگەر دەڵێن ئێمە خاوەن زەوی نین بابچن لە دادگا سکاڵامان لەسەر تۆمار بکەن.