راپۆرتێكی حكومه‌تی ئیسرائیل: زیاتر له 250 هه‌زار ئیسرائیلی به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی حكومه‌تی ئیسرائیل، زیاتر له 250 هه‌زار هاووڵاتی ئیسرائیلی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌یان و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و رایانكردووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له دوای هێرشی حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، له ترسی بۆردومانی حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنانی، حكومه‌تی ئیسرائیل داوای له 164 هه‌زار هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی كرد ماڵه‌كانیان جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به هه‌زاران ئیسرائیلی كه له ترسی بۆردومانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنانی رایانكردبوو، خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانی خۆیان، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی سیدروت، كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو له هۆتێل و مۆتێله‌كانی ناوچه جیاوازه‌كاندا نیشته‌جێ ببوون.
160رۆژە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و ژمارەی کوژراوان له كه‌رتی غه‌ززه گەیشتووەتە 31 هەزار 341 کەس و تاوەکو ئەم ساتە هیچ ئاسۆیەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست نییە و خەڵکی غەززە ئەم رەمەزانە لەژێر بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بەرێده‌كه‌ن.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
