تیروپشكی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ راكێشرا

مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەیەك دەگەن
مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەیەك دەگەن

تیروپشكی قۆناغی هەشتی چامپۆنزلیگ راكێشرا، ریال مەدرید و مان سیتی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، بە گوێرەی نەخشەی تیروپشكەكەش یاریی كلاسیكۆی ریال مەدرید و بارسێلۆنا تا یاریی كۆتایی روونادات.
ئەمڕۆ هەینی، 15 ئاداری 2024، لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ راكێشرا، بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، بایرن میونشن و ئارسێناڵ بەیەك دەگەن، لە یارییەكی دیكەیشدا ئاتڵێتیكۆ مەدرید بەرەنگاری بوروسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە.
لە تیروپشكەكە ریال مەدرید تاڕادەیەك بەخت یاوەری نەبوو، بەوپێیەی كەوتە بەرامبەر مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ.
یارییەكانی چوونی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە رۆژانی 9 و 10ـی مانگی داهاتوو دەكرێن، یارییەكانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 16 و 17ـی هەمان مانگ بەڕێوە دەچێت، بڕیارە یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی دێرینی وێمبڵێ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە رۆژی 1ی یۆنیۆی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

.

 

Fly Erbil Advertisment