لەسەر رەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دەستەی وەبەرهێنان چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی پارێزگای هەڵەبجە دەردەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی هاندانی وەبەرهێنان و وەبەرهێنەران لە پارێزگای هەڵەبجە، رەزامەندیدا لەسەر چەند بڕیارێک کە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بۆ بووژانەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەریدەکات.
بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دەرکردنی سێ بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی کەرتی وەبەرهێنانی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی بڕیاری یەکەمەوە رایگەیاند: بەخشین لە رێنماییەکانی وەبەرهێنان بە ژمارەکانی (1 و 2 و 3ـی ساڵی 2021) کە پەیوەستن بە کرێی خزمەتگوزاری، نرخی هاندراوی زەوی بۆ تەملیک یان بانەوانی، تەرخانکردنی زەوی) بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بە ژمارەکانی (584، 585 و 586 لە (5ـی ئایاری 2021).
هەروەها بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ناوەڕۆکی بڕیارەکە کەمکردنەوەی قەبارەی سەرمایەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ 500 هەزار دۆلار دەکرێت بە مەرجێک سەرمایەی پرۆژەکان سێ هێندەی نرخی راستەقینەی زەوی پرۆژەکە بێت و دەستی کاری ناوخۆیی لە پرۆژەکاندا بەکاربهێندرێت.
هاوکات بڕیاری سێیەم وەک گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرایکرد تایبەتە بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و رایگەیاند: زەوییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کە زۆربەی کشتوکاڵیین و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵدەستێت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان بە ئامادەکردنی نەخشەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لەو پارێزگایە و دیاریکردنی ئەو زەوییانەی بۆ پرۆژە کشتوکاڵییەکان بەکاردەهێندرێت و دەستهەڵگرتن لەو زەوییانەی کە بەردەڵانن بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی دیکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانکردنی 400 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی شاری پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ، كه ناوچەکە زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر و نیو له سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه دووره.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوەکرد: "بۆ دروستكردنی ئه‌و شاره پیشه‌سازییه‌ی هه‌ڵه‌بجه، وه‌به‌رهێنه‌ر ئاماده‌ییه و چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی رێككاره ئیدارییه‌كانین، دواتر راسته‌وخۆ ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت".
لەلایەن خۆیەوە، زانیار حەمەنووری میرزا، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند، دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی لە هەڵەبجە یەکێکە لەو کارە گرنگانەی کە هەڵەبجە دەباتە قۆناغێکی نوێ و گەشەکردنەوە و گوتی: ئەو پرۆژەیە گرنگییەکەی لەوەدایە کە هەڵەبجە تاوەکو ئێستا خاوەن ناوچەیەکی پیشەسازی نەبوو، بۆیە دابینکردنی 400 دۆنم زەوی و دامەزراندنی کارگەکان لەو ناوچە پیشەسازییە، کاریگەرییەکی زۆر گرنگی دەبێت لە پێشخستنی کەرتی وەبەرهێنان و پیشەسازی لەو پارێزگایە.
پێشتریش محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و پێشتریش له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌ڵه‌بجه داوا كرابوو كۆمه‌ڵێك ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موو پێشنیازه‌كان دا.
رۆژی (22ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و دوای بەسەرکردنەوەی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و دانانی تاجە گوڵینە، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی رێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوتی دانا و دواتریش چەندین دیداری لەو شارە ئەنجامدا.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە رێورەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "خەڵکی ئەم دەڤەرە، قوربانییەکی زۆریان داوە و ئازارێکی زۆریان چەشتووە. هەڵەبجە ئەمڕۆ بووەتە سیما و سیمبولی قوربانیدان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان؛ بەڵام جێی داخە، کە هەڵەبجە وەکو پێویست خزمەتی نەکراوە و لەم ڕووەوە پێویستە بەرپرسانی ئەم دەڤەرە و هەموومان، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری گشت شەهید و ئەنفالکراوانی کوردستان بزانین".