ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکاتەوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر

K24 – هەولێر

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکاتەوە و لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە تیایدا پێنج هەزار هاووڵاتی کورد کوژران و 10هەزاری دیکەش برینداربوون، هەربۆیە ئەمەریکا لەم رۆژەدا جەخت لەپشتیوانییەکانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی ئارام و دیموکرات و خۆشگوزەران.

رۆژی 16ی ئاداری 1988، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ناوەندی شاری ھەڵەبجەو دەوروبەری شارەکەیان بە چەند گازێکی کیمیایی بۆمباران کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھید و زیاتر لە 10 هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون، کە تاوەکوو ئێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە دەناڵێنن و کاریگەرییەکانی تاوەکوو ئێستاش هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی درێژخایەنە لە نێو دانیشتوانی شارەکە.