بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی پاکستان هەشت ئەفغانی کوژران
K24- هەولێر
گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی پاکستاندا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان هەشت کەس کوژران.
زەبیحوڵڵا مجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێر 3ـی بەیانی بەکاتی ئەفغانستان، فڕۆکەکانی پاکستان ماڵی هاووڵاتیانیان لە پارێزگاکانی خوست و بەکتیکای سنووریی بۆرودومان کردووە.
گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشکرد: لە بۆردومانەکەدا هەشت کەس کوژراون کە سێیان منداڵن ئەوانی دیکەش ئافرەتن.
دوو بەرپرسی ئەمنی ڕایانگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان لەو حەشارگانەی داوە کە پێی وایە هی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانییە لە خاکی ئەفغانستاندا.
ئەو هێرشە دوای دوو ڕۆژ لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی دێت لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، کە بووە هۆی کوژرانی حەوت سەرباز.