سۆیاتیكی پۆڵەندی بووە پاڵەوان
له یاریی كۆتایی ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز هه‌مان سیناریۆیی یاریی كۆتایی ساڵی 2022 دووباره بووه‌وه و ئێگا سۆیاتیكی پۆڵه‌ندی رووبه‌رووی ماریا ساكاری یۆنانی بووه‌وه.
سۆیاتیك له ساڵی 2022 له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ساكاری بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو بووه پاڵه‌وانی ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز، له سه‌ره‌تاكانی سێتی یه‌كه‌م ئه‌سته‌می زۆری بینی، به‌ڵام له كۆتاییه‌كان توانی سێرڤی ساكاری بشكێنێت.
سۆیاتیك توانی (6 ـ 4) سێتی یه‌كه‌م له به‌رژوه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه و هه‌نگاوێكی به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه هاوێشت، سۆیاتیك له سێتی دووه‌م ئه‌وپه‌ڕی هێزی خۆی پیشانی ساكاری دا و تێنسزانه یۆنانییه‌كه ته‌نانه‌ت یه‌ك گێمیشی به‌ده‌ست نه‌هێنا، سۆیاتیك شه‌ش سفر به 68 خوله‌ك كۆتایی به یارییه‌كه هێنا و بووه پاڵه‌وانی ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز.
سۆیاتیكی پۆله‌ندی و یه‌كه‌می خانمه تێنسزانه‌كانی جیهان دوای سێرینا ویلیامز و كیم كلایسه‌رز بووه سێیه‌مین خانمه تێنسزانی مێژوو بتوانێت پێش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 23 ساڵی دوو ناسناوی ئیندیانا وێڵز به‌ده‌ست بهێنێت.
سۆیاتیك بووه یه‌كه‌مین خانمه‌تێنسزان له مێژوو زۆرترین رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت كه تێنسزانه پۆڵه‌ندییه‌كه 23 جار گه‌یشتووه‌ته یارییه كۆتاییه‌كان و 19 جار بووه‌ته پاڵه‌وان.
سۆیاتیك دووه‌م باشترین رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر 10 باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان هه‌یه، 40 یاریی به‌رامبه‌ر كردوون، 36 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
سۆیاتیك له ئیندیانا وێڵزی ئه‌مساڵ ته‌نیا 21 گێمی دۆڕاند، ئه‌وه‌ش دوای مۆنیكا سیلیچ له ساڵی 1992 و شتیڤی گراف له ساڵی 1994 كه‌مترین رێژه‌ی دۆڕانه له ئیندیانا وێڵز.