پارتێکی ئەڵمانیا داوا دەکات ئەڵمانیا دان بە سەرکەوتنی پوتن لە هەڵبژاردنەکاندا بهێنێت

K24 - هەولێر

یەڤگنی شمیدت ئەندامی پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا داوای لە حکوومەتی ئەڵمانیا کرد هەڵوێستێکی هاوسەنگ بگرێتەبەر و دان بە هەڵبژاردنەوەی ڤلادیمێر پوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ڕووسیادا بنێت.

شمیدت ڕایگەیاند، ئەڵمانیا دەبێت دەستبەجێ بگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی فەرهەنگیی خۆی، ئێمە "دەمانەوێت دەوڵەتێکی هاوسەنگ بین نەک دەوڵەتێکی  خاوەمن هەڵوێستی تاکلایەنە ".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرلین پێویستی بە بەردەوامبوونە لە داننان بە ڤلادیمێر پوتین لەسەر ئاستی دیپلۆماسی و سیاسی. گوتیشی، "پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا بیرۆکەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا، ڕەت دەکاتەوە".

دەشڵێت: "سزاکان گەلەکەمان دابەش دەکەن و زیان بە ئابووری دەگەیەنن و کەشوهەوای سیاسی ژەهراوی دەکەن".

پێشتر سیباستیان فیشەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، وەزارەتەکەی بەنیازە تەنها لە بەڵگەنامە و لێدوانەکانیدا ئاماژە بە نازناوی پوتن بکات".

لای خۆیەوە، کریستیان هۆفمان، جێگری نوێنەری ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پوتن، بەڵام پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لێ ناکات.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لە ڕۆژانی 15، 16 و 17ـی ئادار بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان، دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین 100%ی بەڵگەنامەی دەنگدانی جێبەجێ کرد، 87.28%ـی دەنگی دەنگدەرانی بەدەست هێنا.