کەشناسی: ئەمڕۆ بارانی بە لێزمە و بەفر دەبارێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە (19ی ئاداری 2024) ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و سەرەتاش باران لە ناوچە جیاجیاکان بە نمە باران دەستپێدەکات دواتر بۆ مامناوەند و دواتر دەبێتە لێزمە باران و هەورە بروسکە، هاوکات ئەگەرى بارینی تەرزە لە هەندێ ناوچەى شاخاوى هەیە.

هەروەها ئاماژەیداوە، ئاڕاستەی با لە باکووری رۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی 15 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا، لە هەندێک کات خێراییەکەی بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر زیاد دەکات.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی سبەی چوار شەممە رایگەیاند، ئاسمان بە گشتى هەوری تەواو دەبێت لە هەندێ کاتیشدا بارانى مامناوەند دەبێت، بەڵام لە شەودا کەشەکە جێگیر دەبێت و هەندێ کات لەگەڵ بارانەکە هەورە بروسکە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاراستەی با بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت، بەگوێرەی پێشبینییەکانیش بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت.

  هەولێر:  16

  سلێمانی: 14

  دهۆک:  12

 زاخۆ: 15      

هەڵەبجە: 16

کەرکووک: 21

سۆران: 10

حاجی ئۆمەران: 7

گەرمیان: 22