پڕۆژەی رووناکی: کارەبای چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بەکاتی دەبڕدرێت

بەهۆی بەردەوامی کارەکانی پڕۆژەی رڕووناکی لە بەستانی پێوەری زیرەک و کارەکانی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، ئەمڕۆ کارەبای کۆمەڵێک گەڕەکی شاری هەولێر دەپچڕێت، بەگوێرەی پلانی پڕۆژەی رووناکی، دوای کاتژمێر 5ـی ئێوارە کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، گەڕەکەکان بریتین لە (کورانی ئەلبان، رزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، راستی، نیشتیمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەددین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، رووناکی، مەنتکاوە).