کەشناسی: بارانبارین تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بارانبارین تاوەکو سبەی کاتژمێر 9ـی بەیانی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ (19ـی ئاداری 2024) بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە میانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجامی بەردەوامبوونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مامناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بەردەوام بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمشەو بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت، باس لەوەشکراوە، بارانبارین تاوەکو سبەی کاتژمێر 9ـی بەیانی بەردەوام دەبێت.

پێشبینى دەکرێت رێژەى بارانبارینى بەم شێوەیە بێت تاکو 9ـی بەیانى:

هەولێر 9 - 15 ملم

سلێمانی 8 - 12 ملم

دهۆک 10 - 16 ملم

هەڵەبجە 10 - 15 ملم

راپەرین 12 - 16 ملم

گەرمیان 7 - 12 ملم

زاخۆ 10 - 15 ملم

سۆران 8 - 12 ملم

Fly Erbil Advertisment