دەستەی وەبەرهێنان کەمپینی هاریکاریی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری دهۆک ڕادەگەیەنێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی هاوکاریی لێقەوماوانی لافاواکەی ئەمڕۆی دهۆک، بانگەوازێک ئاراستەی یەکێتیی وەبەرهێنان و ژوورەکانی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و سەرمایەداران و وەبەرهێنەر و بازرگانانی ناوخۆو دەرەوە دەکات

دەقی بانگەوازەکە:

دوابەدوای کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و لایەنی پەیوەندیدار، بە پێی زیانەکانیان بەسەر هاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی شاری دهۆک دابەش دەکرێت

هیوادارین کە لەم هەڵەمەتە مرۆڤدۆستانە بەشداربن. هەروەک چۆن لە ڕابردوودا لە ڕووداو و کارەساتە سروشتییەکاندا ڕۆڵی دیار و بەرچاوتان هەبووە لە قەرەبووکردنی زیانلێکەوتووان، هەر بۆیە بەشداریتان لەم کەمپینەدا ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانییە.