زەنگەنە: گرێبەستە نەوتییەكانی ئێران دەستكاری دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، گرێبەستە نەوتی و گازیەكانی ئێران پێویستیان بە دەستكاری ھەیەو بۆ ئەمەش پێویست ناكات بۆ بڕیاری كۆتایی رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، بە مەبەستی چاكسازی و پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتیەكانی نێوان ئێران كۆمپانیا بیانییەكان، پڕۆژەیەكمان ئامادەیەو ھەوڵدەدەین لەمەودوا گرێبەستەكان بەشێوەیەكی روونترو باشتر ئاڵوگۆریان پێ بكرێت.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد ، لەبارەی چۆنییەتی داڕشتن و پەسەندكردنی گرێبەستە نەوتیە نوێكان، دوێنێ لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆبۆتەوەو  گفتوگۆمان لەبارەی دەستكاریكردنی گرێبەستە نەوتیەكان كردوە و ھەوڵیش دەدەین بە پەلە دەست بەجێبەجێكردن و پەسەندكردنی ئەم گرێبەستانە بكرێت.