سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سەدارە دەکات 

سەرۆک بارزانی و مەحموود مەشهەدانی
سەرۆک بارزانی و مەحموود مەشهەدانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سەدارە، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان عێراق و ناوچەکە کرد.

رۆژی چوارشەممە (20ـی ئاداری 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەحموود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی هاوپەیمانی سەدارە و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان عێراق و ناوچەکە خرانە بەرباس و گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

0