دڵشاد شه‌هاب: پارتی ره‌تی بێههیبهتكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردووه، به‌ڵكو ره‌تی بێههیبهتكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت. ده‌شڵێت، مێژووی كورد هه‌مووی بریتی بووه له قوربانیدان و هه‌موو ماڵ و ماڵباتێكی كورد قوربانییه‌كی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ئاداری 2024) دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی هه‌یه نه‌خاسمه كه هه‌رێمی كوردستان له شێوازی جیا جیا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك فشاری به ناحه‌ق ده‌بێته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، زۆرێك له‌وانه‌ی ئاگادار و ئاشنای كورد و مێژووه‌كه‌ی نین، پێیان وایه به‌و فشارانه ئیراده‌ی كورد لاواز ده‌بێت و به‌رامبه‌ر به پیلانگێڕییهكانییان چۆك داده‌دات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه راست نییه و كورد و خه‌ڵكی كوردستان زۆر به‌هێزترن له‌و فشارانه.
دڵشاد شه‌هاب هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یه‌كێك له په‌یامه‌كانی نه‌ورۆز كه كورد و هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری هاوڕا و كۆكن، بریتییه له په‌یامی خۆڕاگری و به‌رده‌وامیدان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پلانێك بۆ لاوازكردن و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، مێژووی كورد هه‌مووی بریتی بووه له قوربانیدان و هه‌موو ماڵ و ماڵباتێكی كورد قوربانییه‌كی هه‌یه كه به ده‌ستی دوژمنانی كراوه‌ته قوربانی داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان بڕوای به دۆزه‌كه‌ی هه‌یه و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر چی بكه‌ن به‌قه‌د ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان به‌هێز نین، بۆیه ناتوانن ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بشكێنن.
دڵشاد شه‌هاب دڵنیایی دا كه ئه‌م بارودۆخه‌ی له به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه، به‌رده‌وام نابێت. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان كارتی فشاری هه‌یه و خاوه‌ن هێزی خۆیه‌تی كه گه‌وره‌ترینیان باوه‌ڕبوونه به دۆزی كورد و كوردستان و ئیراده‌ی به‌رزی كوردستانیان.
روونیشی كرده‌وه پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردووه، به‌ڵكو ره‌تی بێههیبهتكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت. جه‌ختیشیكرده‌وه پارتی پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد ده‌كات نه‌ك سیسته‌می هه‌ڵبژاردنێك كه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌پێنراوه.