محه‌ممه‌د كاكه‌سوور: كورد نه‌ورۆزی وه‌ك پاڵنه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری به‌كارهێناوه

K24 – هەولێر:
پسپۆڕێكی مێژوو ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا نه‌ورۆزی وه‌ك پاڵنه‌ر به‌كار هێناوه و هێمایه‌ك بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی رژێم و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان. ده‌شڵێت، مێژووی ئیسلام له سه‌رده‌می پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵیب و سه‌رده‌می عه‌باسی و ئومه‌وییه‌كانیش دانیان به فه‌رمیه‌تی نه‌ورۆزدا ناوه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ئاداری 2024) محه‌ممه‌د كاكه‌سوور، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی مێژوو تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌لای كورد تایبه‌تمه‌ندی، مانا و مۆركێكی جیاوازی هه‌یه و بریتییه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری.
محه‌ممه‌د كاكه‌سوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌ورۆز كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی هه‌یه له‌وانه؛ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی كوردییه، هاوكات سه‌رباری هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و كوشتارگه‌یانه‌ی رووبه‌ڕووی كورد كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئازایانه به‌ره‌نگارییان بووه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وسانه‌وه بووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، كورد له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ئاگری كردووه‌ته‌وه، وه‌ك دروشمێك به دۆست و دوژمنه‌كانی نیشان داوه. گوتیشی، هه‌ر چه‌نده بۆچوونی جیاواز له باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو گێرانه‌وه‌كان به كوردی ده‌به‌ستنه‌وه.
محه‌ممه‌د كاكه‌سوور روونیشیكرده‌وه، كورد له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا نه‌ورۆزی وه‌ك پاڵنه‌ر به‌كار هێناوه و هێمایه‌ك بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی رژێم و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان.
كورد هه‌ر چه‌نده چه‌ندین واقیعی سته‌مكاری به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ساڵانه له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز ئیراده‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به واقیعه سته‌مكارانه‌كان نیشان داوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه مێژووی ئیسلام له سه‌رده‌می پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵیب و سه‌رده‌می عه‌باسی و ئومه‌وییه‌كانیش دانیان به فه‌رمیه‌تی نه‌ورۆزدا ناوه و به‌شێوه‌ی جیاواز یادیان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: نەورۆز رۆژێکی مێژوویی و نەتەوەییە و لەم رۆژەدا پەیمان دەدەینە خوای خۆمان و بەڵێن دەدەینە خوێنی شەهیدان کە بەرگری لە ماف و ئازادی و دەستەکەوتەکانی خۆمان و کیانی کوردستان بکەین و رووبەڕووی ستەم و بێدادی و گەندەڵی و نادادی دەبینەوە.