سه‌رۆكی یه‌كێتی گه‌نمی رووسیا: بۆ ئه‌مساڵ له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم ریكۆرد ده‌شكێنین
K24 - مۆسكۆ
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 سه‌باره‌ت به رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم بۆ ساڵی 2016، ئه‌ركادی زلهچۆڤسك سەرۆكی یه‌كێتی گه‌نمی رووسیا رایگه‌یاند، به هۆی لهباریكهش و هه‌وا، توانیویانه رێژه‌یه‌كی باش گه‌نم به‌رهه‌م بهێنین و چاوه‌ڕێی ریكۆردێكی به‌رزن، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كڕیارانی گه‌نمی رووسیاش، ئه‌ركادی دەڵێ، وڵاتی سعوودیه بۆ ئه‌مساڵ به پله‌ی یه‌كه‌م دێت.