بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر له شێوه‌ی مرۆڤ ده‌دۆزرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
بوونه‌وه‌ریكی سه‌یر له شێوه‌ی مرۆڤ له پۆرتوگال ده‌دۆزرێته‌وه، كه هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه كه به خوێنمژی بزن ناسراوه و ناوی چوپاكابرا له‌سه‌ر دانراوه، یه‌كه‌مجار له ئه‌مریكای لاتین دۆزرایه‌وه، ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رقاڵی خواردنی خوێنی بزن بوو.
به‌ڵام وێنه‌ی نوێی ئه‌م بوونه‌وه‌ره كه وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ر پێیه‌كانی ده‌ڕوات، به‌ڵام سه‌ری زۆر چه‌ماوه، له پۆرتوگال تۆمار كراوه و زۆر به هێواشی له‌سه‌ر پێیه‌كانی ده‌ڕوات و له پشت دارێك بزر ده‌بێت.
ڤیدیۆكه له ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له 200 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه، كه جارێكی تر سه‌رنجی میدیا بۆ لای خۆی راكێشاوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه، رای جیاوازی بینه‌رانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌ندێكیان پێیان وایه له خانه‌واده‌ی چوپاكابرایه، كه له ئه‌مریكای ناوه‌ند و باشوور به بزن خۆر ناسراوه.
.jpg)
هه‌ندێكی تر پێیان وایه خودی چۆپاكابرایه به پێی گه‌وره.
هه‌ندێكی تر گومانیان له‌سه‌ر راستی ڤیدیۆكه هه‌یانه كه له‌وانه ساخته بێت.
یه‌كێك ده‌ڵێت به‌هۆی كواڵیتی خراپی كامێرا، باوه‌رم پێ نییه. یه‌كێكی تر به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت چۆن ناتوانن وێنه‌یه‌كی روونتر له‌و شته غه‌ریبانه بڵاو بكه‌نه‌وه.
