کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دواخرا

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

K24 - هەولێر

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دواخستنی بە کۆی دەنگ لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێی لە غەززە لە نێوان حەماس وئیسرائیل دا.

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمەریکا پرۆژەیەکەی نموونەیی بۆ ئاگربەست خستە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش، کە ئاماژەی بە راگرتنی دۆخی کارەستاباری غەززە و ئاڵۆگۆڕی بارمتەکان تێدابوو، هەروەها سەرکۆنەی حەماسی دەکرد و داوای ئاگربەستی بۆ شەش هەفتە کرد.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی گوتی: "بەڕاستی شۆک بووین کاتێک چین و رووسیا دژی پڕۆژە نموونەییەکە دەنگیاندا، ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەی ئێمە پێشکەشمان کردبوو. بەڵام بەداخەوە ئەوان لەپێناو پرۆژەی سیاسی خۆیان ئەو رەشنووسەیان رەتکردەوە".

دەشڵێت: "ناتانیاهۆ دەزانێت بابەتی ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر رەفەح جێگەی گفتوگۆیە، لەچەند رۆژی داهاتوودا بۆ تاوتوێکردنی جێگرەوەکانی ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە شاندێکی ئیسرائیل دێنە ئەمەریکا".

راشیگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دواخستنی بە کۆی دەنگ داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل کرد.

چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ئاشکرایانکرد، دوای بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن رووسیا و چینەوە دژی رەشنووسی ئاگربەستی ئەمەریکا لە غەززە، بڕیارە جارێکی دیکە ئەنجومەنەکە بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر رەشنووسێکی دیکەی ئاگربەست لە غەززە کۆببنەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوە دیپلۆماسیانە، ئەو رەشنووسەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت لەلایەن چەند ئەندامێکی نا هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشیەوە پێشکەشکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، 22ـی ئەم مانگە ئەمەریکا رەشنووسێکی بۆ راگرتنی شەڕی غەززە بۆ ماوەی شەش هەفتە و سەرکۆنەکردنی حەماس خستە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش، لەکۆی 15 وڵات 11 وڵات دەنگیان لەسەریدا. رووسیا و چین بە بەکارهێنانی ڤیتۆ رەشنووسەکەی ئەمەریکایان رەتکردەوە.

رۆژی هەینی (22ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە پڕۆژەبڕیارێکی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی غەززە کۆبووەوە.

نوێنەری ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، ئامانجی یەکەممان راگەیاندنی ئاگربەستە لە غەززە، هەر لە میانەی کۆبوونەکەدا نوێنەری بەریتانیا ئاشکرایکرد، هیچ کەمتەرخەمییەک بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە ناکەین.

لای خۆیەوە ڤاسيلی نيبينیزيا، نوێنەری رووسیا گوتی: پڕۆژەبڕیارەکەی ئەمەریکا هەوڵێکە بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە سزادان رزگاربکرێت. ئاماژەی بەوەدا، "غەززە دوای شەش مانگ لەناوچوو، نوێنەری ئەمریکاش ئێستا دان بە پێویستی ئاگربەستدا دەنێت، بەڵام پڕۆژەبڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە غەززە داوای ئاگربەست ناکات".

هەر لەوبارەیەوە رووسیا و چین ئەو پڕۆژە بڕیارەی ئەمەریکایان لەبارەی غەززە ڤیتۆ کرد و رەتییان کردووە.