ئوفوك ئۆراس: كورد هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ یه‌كلاییده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمیستێكی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌نگده‌ری كورد هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه؛ پێشبینیش ده‌كات كورد ده‌نگ به كاندیدی جه‌هه‌په بدات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ئاداری 2024) ئوفوك ئۆراس، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمیست تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا گرنگه بۆ توركیا، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له هه‌مووان گرنگتره.
ئوفوك ئۆراس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ده‌نگده‌ری كورد هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه كورد كاندیدی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه هه‌یه و خاوه‌نی بڕیاری خۆیانن.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد له ئیستانبوڵ ده‌نگ به كاندیدی هه‌ر پارتێك بدات، ئه‌و پارته براوه ده‌بێت. گوتیشی، پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی ده‌نگده‌ری كورد ده‌نگ به ئیمامئۆغڵوو، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) بده‌ن.
31ـی ئەم مانگە لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت و لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئایاری ساڵی رابردوو، دەبێتە یەکەم تاقیکردنەوە بۆ ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات ئەوەش بەهۆی دابەشبوونی لایەنەکان بۆ چوونە پێشبڕکێی هەڵبژاردن.
بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا 36 پارتی سیاسی مافی ئەوەیان هەیە بەشداری بکەن لەوانەش: دەم پارتی، ئاک‌پارتی، جەهەپە، مەهەپە، ئیی پارتی، دەڤا، سەعادەت، ئاییندە، هوداپار و تەواوی ئەو فراکسیۆنانەی کە لە پەرلەمانی تورکیا کورسییان هەیە و ئەو پارتە تۆمارکراوانەی کورسی پەرلەمانییان بەدەستنەهێناوە دەتوانن بەشداری بکەن.