ئه‌حمه‌د سه‌ڕاجی: ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بیندرا كاره‌سات و مایه‌ی شه‌رمه

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی خراپی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌غدا به گشتی و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره به تایبه‌تی شاره‌زایه‌كی سیاسی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بیندرا و به‌هۆی بارانبارینه‌وه ئاو له بنمیچه‌كان ده‌هاته خواره‌وه، كاره‌سات و شه‌رمه.
ئه‌حمه‌د سه‌ڕاجی شارەزای سیاسی، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رۆژانه خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه روو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ئه‌و وڵاته ده‌بینن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پاره‌یه‌كی زۆر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیمارات و ئیسته‌نبۆڵ ته‌رخانكراوه، دواتر بیندرا له‌چ ئاستێكدایه".
سه‌راجی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت و به‌غدا بكه‌ین، كه لوبنان له میسر قه‌رزارتره، ده‌بینین به‌یرووت خاوه‌نی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی پاك و خاوێن و رێكخراوه، ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته ده‌كات كه ئه‌م وڵاته چه‌نده گرنگی به فڕۆكه‌خانه ده‌دات.
ده‌شڵێت، كێشه‌ی عێراق، كێشه‌ی پشكپشكێنه‌یه و وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌ك سه‌یری ئه‌و وڵاته ده‌كرێ و هه‌ر كه‌سه و پشكی خۆی لێده‌بات.
دوێنێ فڕۆکەخانەی بەغدا بەرگەی یەک شەو بارانی نەگرت و ئاو لە هەموو جێگەیەکەوە دزەی کرده ناو فڕۆکەخانەکە، تەنانەت هاوشێوەی تاڤگە ئاو لە بنمیچی ژووری میوانانی فڕۆکەخانەکەوە ده‌هاتەخوارەوە.
گەشتیارانیش بەهۆی ئەو دۆخەوە کارەکانیان پەکی کەوت داوایانكرد سەرۆکوەزیران و وەزیری گواستنەوە بێنە سەرخەت و کێشەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە چارەسەربکەن.