كوڕه‌كه‌ی بن لادن داوای شۆڕش دژی سعودیه ده‌كات
داوای گێڕانی رۆڵی پێشووی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی موسڵمانان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
حه‌مزه بن لادن، كوڕی رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده ئوسامه بن لادن له په‌یامێكی ده‌نگیدا داوا له گه‌نجانی سعودیه ده‌كات به رێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن په‌یوه‌ست ببن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌زموونی پێویست بۆ شه‌ڕكردن به‌ده‌ست بێنن.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، بن لادن له په‌یامه‌كه‌یدا به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودییه و به پێشڵكردنی یاساكانی شه‌ریعه‌ت تۆمه‌تباری ده‌كات و ناوی هه‌ندێ له هۆزه‌كانی عه‌ره‌بستان دێنیت كه به نه‌وه‌كانی سه‌حابه و فاتیحانی گه‌وره وه‌سفیان ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات دژی ده‌سه‌ڵاتی سعودییه راپه‌رین بكه‌ن كه به ده‌ستكردی ئه‌مریكا ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له وڵاتی عه‌ره‌بستان (بلاد حرمین) به قازانجی هه‌موو موسڵمانان وه‌سف ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر وه‌ك پێشوو سه‌رۆكایه‌تی مسلمانان له ئه‌ستۆ بگرێت و به‌سه‌ر ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌سه‌ر بكه‌ویت و ئاڵای ئیسلام به‌سه‌ر ته‌واوی لوتكه‌كان به‌رز بكاته‌وه و شه‌ریعه‌تی خوا جێبه‌جێ بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا حه‌مزه ته‌مه‌نی 23 ساڵه، كه پێشتر له‌لایه‌ن باوكی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی وه‌ك رێبه‌ری قاعیده ئاماده ده‌كرا.