ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باكووری كوردستان روویدا
K24 – هه‌ولێر
له شاری ئه‌لئه‌زیز له باكووری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبوڵانس بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ره‌وانه كران كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازنه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌تی ئه‌لئه‌زیز كردۆته ئامانج، كه به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌لئه‌زیز رایگه‌یاند سێ پۆلیس كوژران و 149 كه‌سی تر برینداربوونه، كه بارودۆخی 14 بریندار ناجێگره.