سبەی پشووی فەرمییە و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
K24 – هەولێر:
ههرچهنده سبهی پشووی فهرمییه له ههرێمی كوردستان بهڵام دابهشكردنی مووچه بهردهوام دهبێت و لیستی مووچهی مانگی ئاداریش ئاماده دهكرێت.
مهولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئەگەرچی سبەینێ پشووە، بەڵام بانکەکان لە دەوامی خۆیان بەردەوام دەبن و بەپێی خشتەی راگەیەنراو، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچهی حەوت وهزارهت دابهش دهكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئهمڕۆ یەکشەممەش، 11 وهزارهت و دامهزراوه مووچهیان وهرگرت و بڕیاریشه تا كۆتایی ههفته سهرجهم مووچهخۆران مووچه وهربگرن کە پێشتر بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەش بنێرێت.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، وەزارەتی دارایی سەرجەم هەنگاوەکانی بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئادار گرتووەتەبەر و بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاراستەی بەغدای بکات.
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024، بەبۆنەی جهژنى (ئهكيتۆ)ـوه، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە: پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 2ـی نیسانی 2024، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی شەممە (30ـی ئاداری 2024) پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا.
هەروەها رۆژی یەکشەممە (31ـی ئاداری 2024) وەزارەتەکانی پەروەردە، داد، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان و ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەکانی مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و چاودێری دارایی، دابەشکرا.
هەروەها سبەی دووشەممە (1ـی نیسانی 2024) مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و رۆشنبیری و لاوان، دابەشدەکرێت.