نرخی نه‌وت 50 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه و كه‌مێك به‌ر له ئێستاش نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت، گه‌یشته 50 دۆلار و 24 سه‌نت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه له‌ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی رابردوو.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له‌ژێر كاریگه‌ری ئاماده‌كاری وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپێكه، كه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كن، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و هاوسه‌نگكردنی بازاڕی نه‌وت جیهان.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك، دووچاری قه‌یرانی دارایی بوونه و به‌هۆیه‌وه باری نائاسایی داراییان له وڵاته‌كانییان راگه‌یاندووه.