لە چیای شنگال ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە کرایە ئامانج

ئەو ئۆتۆمبێلەی لە چیای شنگال کرایە ئامانج
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە چیای شنگال کرایە ئامانج

K24 – هەولێر

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (2ی نیسانی 2024) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە چیای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە کردە ئانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، هێرشەکە لە نزیک کەمپی سەردەشتی سەر چیای شنگال بووە کە بەشێک لە ئاوارەکانی شنگال تێدا نیشتەجێن و لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبیلێکی چەکدارانی پەکەکە کراوەتە ئامانج کە سێ چەکداری تێدابووە.

سەرچاوەکە گوتیشی: جارێ جۆری تۆتۆمبیلەکە نەزانراوە بەڵام بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بە برینداری ڕزگاریان بووە.

Fly Erbil Advertisment