هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له حه‌سه‌كه به چه‌ند چیرۆكێكی جیاواز باس ده‌كرێت
K24 - حه‌سه‌كه:
تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت بۆچی شه‌ڕ له حه‌سه‌كه روویدا و ئاخۆ كه‌ی ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی دێت، لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له ئاسایشی رۆژئاوا و به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به رژێم، به دوو چیڕۆكی جیاواز باس له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی حه‌سه‌كه، رۆژی 16ی ئاب/ ئۆگستۆس روویاندا، واته دوای ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كوردی، له‌كاتی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی شه‌هیدێكی پێشمه‌رگه, كه له ئۆپراسیۆنی 14ی مانگ شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژی ده‌ركردنی ئیبراهیم برۆ، سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه، بۆ هه‌رێمی كوردستان.
تا ئێستا هۆكاره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه به روونی دیار نییه، به‌ڵام ئاسایشی رۆژئاوا ده‌ڵێت، به‌رگری نیشتمانی سووریا، كه هێزێكی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌ده و له حه‌سه‌كه ماوه، چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌په‌گه‌ی ده‌ستگیركردووه و سووكایه‌تی پێكردوون.
هه‌رچی چالاكوانان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، شه‌ڕ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تیرۆركردنی عه‌بدولقادر حه‌مۆ, له گه‌ڕه‌كی نه‌شوه ده‌ستیپێكرد.
هه‌رچی هێزی به‌رگری نیشتمانی سووریایه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ، ته‌نها هه‌وڵی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)یه، كه ده‌یه‌وێت به‌و شه‌ڕانه خه‌ڵك سه‌رقاڵ بكات و ده‌ستگیركردنی سیاسمه‌تدارانی حزبه‌كانی دیكه، له‌بیر بباته‌وه.
ئێستا شه‌ڕی حه‌سه‌كه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ، ئه‌ویش به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریا، رێدوور خه‌لیل، گوته‌بێژی یه‌په‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هێزه‌كانی سووریا له دژی ئه‌وان فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌كاربهێنن.