ده‌زگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین: له هه‌ر كاتژمێرێكدا 4 منداڵ له غه‌ززه ده‌كوژرێن

K24 - هەولێر:
ده‌زگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین ئاماژه به‌وه ده‌كات نزیکەی چوار منداڵ لە کەرتی غەززە لە هەر کاتژمێرێکدا له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه دەکوژرێن؛ هاوكات زیاتر له 43 هه‌زاری دیكه به‌بێ دایك و باوکیان یان به‌بێ یه‌كێكیان ده‌ژین.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) ده‌زگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین بە بۆنەی ڕۆژی منداڵانی فەڵەستین ئامارێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، نزیکەی چوار منداڵ لە کەرتی غەززە لە هەر کاتژمێرێکدا له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه دەکوژرێن.
ده‌زگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، 43 هەزار و 349 منداڵ بەبێ دایک و باوک یان به‌بێ یەکێکیان دەژین.
ده‌زگای ناوبراو باسی له‌وه‌یش كردووه، منداڵانی غه‌ززه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، باجێكی قورس ده‌ده‌ن.
ئه‌و ده‌زگایه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕاكێشاوه، زیاتر لە 14 هەزار و 350 منداڵ لە کەرتی غەززە كوژراون، کە ده‌كاته ڕێژه‌ی 44%ـی کۆی گشتیی قوربانیانی کەرتی غەززە.
ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیشیان بە بارمتە دەستگیر کرد، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون. هاوكات تا ئێستا ئیسرائیل زیاتر لە 33 هەزار و 37 فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوشتووە کە زۆرینەیان منداڵ و ژنن.