فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا به هه‌ڕه‌مه‌كییانه حه‌سه‌كه‌ی بۆردومان كردووه
"قوربانییان ته‌نها هاووڵاتی سڤیلن"
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا و هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی سه‌ربه رژێم، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی سووریا به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیيانه ژماره‌یه‌ك گه‌ره‌كیان بۆردومانكرد.
هاوكات پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی برینداران, پێویستیان به ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌یه.