شوكری جه‌میل: خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دڵخۆشن

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دهۆك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، گرنگ و له جێی خۆیدا بووه؛ ده‌شڵێت، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دڵخۆشن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی نیسانی 2024) شوكری جه‌میل، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌موو ده‌م په‌رۆشی خه‌ڵكی كوردستان بووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدا بووه بۆ چاره‌سه‌كردنی پرسی مووچه.
شوكری جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هه‌واڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه، بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵكی كوردستان نه‌خاسمه كه به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی مانگی ئاداریش دابه‌ش ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، گرنگ و له جێی خۆیدا بووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بازاڕ بجووڵێت و خه‌ڵك دڵخۆش بن و بازاڕ بكه‌ن و خۆشی خۆیان ده‌رببڕن.
ڕۆژی چوارشەممە، 03-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە : "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نا‌ئومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم". گوتیشی، "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".