لە 24 کاتژمێری رابردوودا 52 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون
K24 – هەولێر:
تەندروستی غەززە ئاشکرایدەکات، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل پێنج کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی غەززە ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا 52 فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و 82 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە نزیکەی 33 هەزار و 100 کەس لەغەززە کوژراون، 75 هەزار و 800 کەسیش بیرنداربوون.
تەندروستی غەززە ئاشکراشی دەکات، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل پێنج کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی غەززە ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا 52 فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و 82 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە ئیسرائیل بەچڕی دەستی بە بۆردوومانکردنی رەفەح و خان یونس کردووە، ئەوەش وایکردووە ژمارەی قوربانییەکان زۆر زیاتر بێت.
ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیشیان بە بارمتە دەستگیر کرد، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون. هاوكات تا ئێستا ئیسرائیل زیاتر لە 33 هەزار و 100 فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوشتووە کە زۆرینەیان منداڵ و ژنن