به ڤیدیۆ.. بێژه‌رێكی CNN له په‌خشی راسته‌وخۆدا بۆ منداڵه سووریه‌كه گریا
"منداڵێك.. هه‌ركه‌س بینیویه‌تی گریاوه"
K24 - هه‌ولێر:
عيمران.. ئه‌و منداڵه پێنج ساڵانه‌یه، كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا له حه‌له‌ب، دایك و باوك و خوشك و برایه‌كی له ده‌ستدا و وه‌ك چالاكوانانی سووریا ده‌ڵێن، له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به ته‌نها خۆی ماوه‌ته‌وه.
گرته ڤیدیۆی ساتی رزگاركردنی ئه‌و منداڵه، له ته‌واوی میدیاكانی جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه، كاتێك له‌لایه‌ن تیمێكی فریاگوزارییه‌وه، له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كه‌یان، كه به بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه رووسی و سوورییه‌كان وێران بووه، ده‌رده‌هێنرێت و ده‌خرێته ناو ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییه‌وه.
عیمران له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه دانیشتووه و هێشتا نازانێت چی روویداوه و كه‌سوكاره‌كه‌ی له كوێن، ئه‌و منداڵه پێنج ساڵانه هێشتا له شۆكدایه كه ده‌ست به سه‌ره خوێناوییه‌كه‌ی داده‌هێنێت و هه‌وڵی لابردنی په‌ڵه خوێنی ده‌موچاوی ده‌دات.
بێژه‌رێكی ته‌له‌ڤزیۆنی CNNی ئه‌مه‌ریكی، به‌ناوی كاتی بۆڵدوان، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا خۆی پێ كۆنتڕۆڵ نه‌كرا و له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ستی به گریان كرد.
له دیارترین ئه‌و نووسینانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و دیمه‌نه نووسراون، چالاكوانێكی سوورییه، كه نووسیویه‌تی: "عیمران.. وه‌ك بڵێی له‌سه‌ر كورسی كۆمكاری عه‌ره‌بی یاخود ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتووه"، هه‌روه‌ها نووسراوه "منداڵێك.. هه‌رچی بینیویه‌تی گریاوه".