مارتن گرێفس: شه‌ڕی به‌رده‌وامی ئیسرائیل له غه‌ززه، ناپاكییه دژی مرۆڤایه‌تی
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فریاكه‌وتن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، شه‌ڕی به‌رده‌وامی ئیسرائیل دژی حه‌ماس له غه‌ززه، ناپاكییه دژی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی نیسانی 2024) مارتن گرێفس، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فریاكه‌وتن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی به‌رده‌وامی ئیسرائیل دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه، ناپاكییه دژی مرۆڤایه‌تی.
به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فریاكه‌وتن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای ڕێككه‌وتنێكی به‌كۆمه‌ڵی كرد بۆ لێپێچینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌و ناپاكییه مرۆییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه بۆ 33 هه‌زار و 137 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 46 كه‌س كوژراون. ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، ژماره‌ی برینداران له‌وه‌ته‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا گه‌یشتووه‌ته 75815 كه‌س، كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن.
ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیشیان بە بارمتە دەستگیر کرد، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون.