به‌غدا.. نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له پابه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵ کرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بهپیرهوهچوونی داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پشتگیریی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داکۆکی له گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له بواری كارگیڕی و جێبهجێكاریدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته به‌غدا. له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆده‌بێته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.
نێچیرڤان بارزانی، له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق، پرسی چاره‌ی کێشه‌کانی هه‌ولێر به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه، تاوتوێ ده‌کات.
گرنگترین داواكارییه‌كانی كورد له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محەممهد شیاع سوودانی، خۆی له كۆمه‌ڵێك خاڵ و بڕگه‌دا ده‌بینێته‌وه و له هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا گشت هێزه به‌شداربووه‌كان واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، له‌م خاڵانه پێكهاتوون:
ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی ده‌ربكرێن
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه
ده‌ركردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و گاز له شه‌ش مانگدا
خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هاووڵاتیان له لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140
كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له‌ماوه‌ی مانگێكدا
پێكهێنانی فه‌وجی فریاكه‌وتن له دانیشتوانی كه‌ركووك
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ماوه‌ی ساڵێكدا
جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشای ئه‌منی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق
ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا
ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا
گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی سیاسی حزبه كوردستانییه‌كان له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان