سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا دەكات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئیسماعیل رەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد و دامەزرێنەری پارتی یەكێتیی كوردی لە سوریا و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا سەرەخۆشی لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا دەكات.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا بۆ ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا، لەدەستدانی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ به خەسارەتێكی گەورە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد لە سوریا وه‌سف ده‌كات و سەرەخۆشی له سه‌رۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد و كادر و لایەنگر و گەلی كورد لە سوریا و خانەوادە و كەسوكاری ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ ده‌كات، كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری قامشلۆ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.