سعوديه قه‌رز ده‌داته ميسر
وه‌زیری هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی میسری رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ سعودیه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی بڕی دوو ملیار دۆلار بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یان.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی میسری رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ سعودیه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی بڕی دوو ملیار دۆلار بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یان.
سه‌حه‌ر نه‌سر وه‌زیری هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی میسری رایگەیاند، مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ سعودیه رێككه‌وتووین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه كە مەبەستی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و پاڵپشتی كه‌رتی بانكی ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه میسر له‌قه‌یرانێكی دارایی قوڵ دایه و بانكی نێوده‌وڵه‌تیش به‌مه‌رجی ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووری رازی بووه بڕی دوانزه ملیار دۆلار به‌چه‌ند قيستێك و له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو بداته ئه‌و وڵاته.