دوای داڕمانی بەنداوێک وەزیری فریاکەوتنی ڕووسیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

وێنەی ڕووداوەکە، (AFP)
وێنەی ڕووداوەکە، (AFP)

K24 - هەولێر

وەزیری فریاکەوتنی ڕووسیا، دوای دوو ڕۆژ لە داڕمانی بەنداوێک، هۆشداری دایە هاووڵاتیان کە دۆخەکە ناجێگیرە.

ئەلێکساندەر کۆرینکۆڤ، وەزیری فریاکەوتنی ڕووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆشداری دا کە بارودۆخەکە لە شاری ئۆرسک لە ناوچەی چیای ئۆرال ناجێگیر بووە، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە داڕمانی بەنداوێک، کە بەرپرسان ناچار بوون زیاتر لە چوار هەزار کەس لەو ناوچەیە بگوازنەوە.

 ئەلێکساندەر کۆرینکۆڤ، دەربارەی ئەو شارە پیشەسازییە کە نزیکەی 200 هەزار کەسی تێدا دەژین، گوتی: "دۆخێکی ناجێگیر لە ئۆرسک سەری هەڵداوە"، هەروەها دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، بەهۆی لافاوەوە دەوامی قوتابخانەکانیان گواستووەتەوە دەرەوەی ناوچەکە.