تاكو ئێستا 33 كه‌س به‌هۆی وشكبوون و به‌دخۆراكی له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هەولێر:
ئاژانسی ناوه‌ندی سه‌رژمێریی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگیی حه‌ماس - ئیسرائیل، به‌هۆی وشكبوون و به‌دخۆراكی، 31 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌دا 90ـی منداڵانی غه‌ززه به‌هۆی كه‌می خۆراك و برسییه‌تییه‌وه، تووشی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌باربردن و له‌دایكبوونی پێشوه‌خته له غه‌ززه به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، 600 حاڵه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه ته‌ندروستییه‌كان له غه‌ززه تۆماركراوه، هه‌روه‌ها له كۆی 36 نه‌خۆشخانه، 10یان كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له سه‌دا 76ـی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به چاودێری منداڵان له كه‌رتی غه‌ززه له كاره‌كانییان به‌رده‌وامن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی حكومه‌تی غه‌ززه رایگه‌یاند، ئیسرائیل ته‌واوی ده‌روازه‌كانی غه‌ززه‌ی داخستووه و رێگه نادات هاوكارییه‌كان بگه‌ن.
دوای تێپه‌ڕینی 183 رۆژ له جه‌نگی غه‌ززه، تاكو ئێستا 33 هه‌زار كه‌س كوژراون و كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.