به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌ی، نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له دكتۆر فوئاد حوسێن ده‌كات

K24 – هەولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌ی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینی دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌متانم.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له برای به‌ڕێزم د. فوئاد حسێن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى هاوسه‌رى، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆى و منداڵه‌کانی و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/7