دەستەی دەستپاکی عێراق سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر ئەفسەرێکی باڵای حکوومەت دا
K24 - هەولێر
دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایگەیاند، سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر ئەفسەرێکی باڵای حکوومەتی عێراق لە کەرتی خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حكوومییەكانی دەستەی دەستپاکی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادگای تاوانەكانی بابل دەستەی سێیەم كە تایبەتە بەچاوپێخشان بەدۆسیەی دەستپاكی، و بە ئامادەبوونی عەمیدێكی گشتی لە ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری زیندانی کردنی چوار ساڵ بۆ ئەفسەرێکی باڵای عێراقی دەرکرد. ئەوەش لە پاشخانی داواكارییەكی هاووڵاتییەک بە دامەزراندنی لە یەکێک لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لەبەرامبەردا ئەفسەرەکە بەرتیل وەربگرێت.
دەستەکە ئاشکرای کرد، دادگای تاوانەكانی بابل، دوای پێداچونەوە بەو بەڵگانەی لە دۆسیەكەدا بەدەست هاتوون، بە باشیزانی بڕیار بدات بە شێوەی ڕاستەوخۆ سزای زیندانیكردنی ئەو ئەفسەرە بۆ ماوەی چوار ساڵ و پێژماردنی سێ ملیۆن دینار، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (308)ی یاسای سزادان بسەپێنێت.
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، لە شەشی مانگی ئاداری ڕابردوو، توانیویەتی سزادراوەكە بخاتە بۆسەوە و لە ئەنجامی تاوانی، بەرتیل وەربگرێت، تاوانبارەكە لەگەڵ هاوڵاتییەك بە بڕی هەشت هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە بەرامبەر دامەزراندنی ڕێککەوتوون، بەڵام لەكاتی وەرگرتنی بڕی یەكەم پارەدا دەستگیركراوە.